کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ بڵاوبونەوەی نوسراوێك رەتدەكاتەوە

.

09:22 PM - 19/10/2020

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی بڵاوبونەوەی نوسراوێک ڕەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەی نوسراوێک بەناوی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و هەندێک کەناڵ بڵاوکرایەوە، لەروونکردنەوەیەکیدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت "هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوی بكەینەوە ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكان بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر ڕەسمی نییە".
هەروەک لەروونکردنەوەکەیەشدا "بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆی دەكەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن".

‎ڕوونكردنەوە

ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر  نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراو و روونکردنەوەیەکمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نوسراو ێک و راگەیندراوێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
‎هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەشدا دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە