کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆمپیۆ هەڕە‌شە لەو وڵاتانە دەكات كە گەمارۆی چەكی سەر ئێران دەشكێنن

.

08:49 PM - 18/10/2020

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەی لەو وڵاتانە كرد كە گەمارۆی كڕینی چەك لەسەر ئێران دەشكێنن و مامەڵەی چەكی لەگەڵدا دەكەنەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: پڕچەككردنەوەی ئێران هەڕەشەكانی ئەو وڵاتە‌ بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتە ئاشتیخوازەكان زیاتر دەكات.
پۆمپیۆ هەڕەشەی لەهەر وڵاتێكیش كرد كە بەوێت گەمارۆی چەك لەسەر ئێران هەڵبگرێت و دەستبكاتەوە بە فرۆشتنی چەك بە تاران و راشیگەیاند: كە ئەو كارە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە دەخاتە مەترسیی زیاترەوە و ململانێكان توندتر دەكات.
راشیگەیاند: هێشتا سزا و گەمارۆكانی تایبەت بە چەك لەسەر ئێران ماون و كاریان پێ دەكرێت، ئەمریكاش لێپێچینەوە لەهەر وڵاتێك دەكات كە مامەڵەی چەك لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە