کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی پێنجەمی پریمەرلیگ بەرێوەدەچێت

.

01:03 PM - 17/10/2020

 ئەمڕۆ دوا بەدوای بەڕێوەچوونی یاری دێربی مێرسیساید لە نێوان یانەی ئیڤەرتۆن و یانەی لیڤەرپوڵ   سێ یاری تر لە رووبەرووبوونەوەكانی خولی یانەنایابەكانی ئینگلتەرا بەرێوەدەچن    لە سەعات 5یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدجی تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی ساوسهامتۆن دەكات   یانە لەندەنیەكە سەرباری ئەوەی 6گرێبەستی بەمەبەستی بەهێزتركردنی پێكهاتەكەی ئیمزاكرد بەڵام ئەنجامەكانی وەك پێویست نیە و بە كۆكردنەوەی 7خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندی گرتووە   لەیەكێكی تر لە یارییەكان كە لە هەمان كاتدا بە یاری لوتكەی ئەو هەفتەیە دادەنرێت یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای ئیتیحاد رووبەرووی یانەی ئارسناڵ دەبێتەوە   مانسیتی لەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها 3یاری ئەنجامداوە و بە كۆكردنەوەی 4خاڵ لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندییە و توانیویەتی تا ئێستا 6گۆڵ تۆماربكات و 7گۆڵیشی لێكراوە   لەبەرامبەردا یانەی ئارسناڵ 4یاری ئەنجامداوە و 3بردنەوەی هەیە و دووچاری تەنها دۆڕاندنێك بۆتەوە   یاریزانانی گەنەرز 8گۆڵیان تۆماركردووە و 5گۆڵیشان لێ تۆماركراوە   لە دوایاری شەممە یانەی مانچستەریونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی نیوكاسڵ یونایتد    لای خۆشیەوە ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری راهێنەری مان یونایتد رایگەیاند : یانەكەی لە دوای ئەو دەسپێكە خراپەی ئەم  وەرزە پێویستی بەوەیە ریزەكانی خۆی رێكبخاتەوە و لە دەروازەی سانت جیمس پاركەوە بۆ رێرەوی بردنەوەكان بگەڕێنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە