کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوی یەکێتی سەوز بۆ ساڵرۆژی كۆچی دوایی ڕابەری گەلەكەمان مام جەلال

.

10:00 AM - 03/10/2020

سێ ساڵ لەمەوبەر و  لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆدا، گەلەکەمان رابەرو سەرۆکێکی بێھاوتای لەدەست دا.
سەرۆک مام جەلال.. لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان رابەرێکی مەزن و رەمزێکی بێ وێنەبوو ، كە ھەموو  تەمەنی خۆی بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان تەرخانكرد و بەشانازیشەوە مێژو ناوی لە لاپەڕە درەوشاوەكانی دا، وەكوو  سەركردەیەكی گەورە و نیشتمانپەروەر تۆماردەكات.. سەركردەیەك، كە بوە داینەمۆ و كۆڵەكەی شۆڕش و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ‌، لە شەوەزەنگی تاریكیی و رۆژانی پیلانگێڕیی وڵاتە زلهێزەكان دا، بەرانبەر بە مافە رەواكانی كورد و شۆڕشە چەكدارییەكەی.
مام جەلال، بە تەنها داینەمۆی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش نەبوو  لە باشوری كوردستان دا، بەڵكو دەوڵەتمەدارێکی دیموكراسخواز و ھەوێنی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئەندازیاری ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و لەھەمان کاتدا داكۆكیكارێكی سەرسەختیش بوو لە ئازادییە گشتییەكان، بەتایبەتی ئازادیی بڵاوكردنەوە و رۆژنامەگەریی و پتەوكردنی پایەكانی رەخنەگرتن لە باشوری كوردستان، كە هەمیشە هەڵگرانی رێبازەكەی و هاونیشتمانیانی بەشەرەفی كوردستان، بە شانازییەوە لەم هەڵوێستانە و خەباتە جوامێرەشی دەڕوانن و وەک رابەرێکی مەزن قسەو گوفتارەکانی بەنمونە دەھێننەوە. لەسێیەمین سالرۆژی کۆچی دوایی  رابەر و سەركردەی نەمر مام جەلال دا، سەری رێز و نەوازش  دادەنەوێنین، بۆ ھەمیشە فەخر بە خەبات و تێکۆشانی دەکەین بەڵێن دوپاتدەكەینەوە: لەسەر رێبازە پیرۆزەکەی  بەردەوامدەبین و هەمیشە بەرگریكردن لە مافەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، دەكەینە سەرمەشقی خەبات و تێكۆشانی سیاسیمان.
فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان
٣-١٠-٢٠٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە