کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: ئەمریكا ناتوانێت لە دژمان شەر هەڵبگیرسێنێت

.

10:06 PM - 29/09/2020

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە كۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند هیچ ئەگەرێكی هەڵگیرسانی شەر نییە لەلایەن ئەمریكاوە  لە ئارادا نییە و فشارەكانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەیە تا ئێران تا گۆشەگیر بكات بەڵام خۆی گۆشەگیر بووە، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئەوەشی خستەروو ڕێگای سەربازی داخراوە و لە بنەڕەتدا شەڕ  هەڵناگیرسێت چونكە ئەمریكا روویان لە شەڕی ئابووری و دەروونی كردووە و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ رووبەرووبوونەوەی شەڕی ئابووری ئەو وڵاتە.
 ئەو وتانەی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە كاتێكدایە ئایەتوڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران چەندین جار دووپاتیكردۆتەوە وڵاتەكەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە