کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی یەكێتی مامۆستایان بۆ كۆچی دوایی سەلاح كوێخا

.

09:48 PM - 29/09/2020

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی هاوڕێ و برامان((کاک سڵاح کوێخا)) بەرپرسی پێشوی ئیدارەی گەرمیانمان پێگەیشت لە ناخەوە نیگەران بووین بەڕاستی خەسارەتێکی گەورە بوو لە خەڵکی گەرمیان  بە گشتی و مامۆستایان بە تایبەتی هەر بۆیە  پرسەکەی بە پرسەی یەکێتی مامۆستایان دەزانین لە پەروەدگار نزاکارین کۆتایی بەو بەڵایە نەگریسە بهێنێت بۆ ئەوەی چیتر نەبێتە وەیشومەی روحی ئازیزانمان روحی کۆچکردووش لە بەهەشتی ئەبەدی خۆی ئۆقرە بدات سەبر و هەداریش بە خانەوادە و کەسوکار و ئێمەمانان ببەخشێت.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان


مەکتەبی سکرتاریەت
29/9/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە