کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 62 گیان لەدەستدان و 4116 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:51 PM - 28/09/2020

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 24 سەعاتدا 62 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 4 هەزار و 116 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە،  تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە هەر لەو ماوەیەدا 4 هەزار و 111 توشبووی ڤایرۆسەكە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق گەیشتۆتە 353 هەزار و 566 حاڵەت و لەو ژمارەیەش 284 هەزار و 784 توشبوو كە دەكاتە رێژەی لە سەدا 80 پۆینت 5 چاكبوونەتەوە و 9 هەزار و 52 توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە