.
02:04 PM - 28/09/2020
مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمه‌تباریان به‌بڕێك پاره‌ی ساخته‌و بڕێك كاغه‌زی ئاماده‌كراو بۆ ساخته‌كردنی پاره ده‌ستگیركرد .پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌باره‌ی سێ تۆمه‌تباره‌وه كه بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان پێیه ، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێكردو دوای چونی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بۆ شوێنی مه‌به‌ست له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر كه بڕێك پاره‌ی ساخته‌ی تێدابوو به‌جۆرێك ته‌نها هه‌ردوو دیوی به‌سته‌پاره‌كان 100 دۆلاری ساخته بووه‌و له‌ناوه‌وه هه‌مووی كاغه‌زی سپی بووه‌و به‌قه‌باره‌ی دۆلار بڕدراوه كه 42 به‌سته بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك له جۆری دوو ده‌مانچه‌و ژێرسێیه‌ك و كڵاشینكۆفێك و ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك ومه‌غزه‌ن.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران كه سه‌رجه‌میان كوردن و دانیشتوی شاری سلێمانین به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به پێی مادده‌ی 298 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە