کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەشدی شەعبی پابەندبوونی خۆی بەفەرمانەكانی كازمی دوپاتدەكاتەوە

.

08:47 PM - 24/09/2020

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكیدا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق  نیشانداوە و تەئكید لەوەكراوەتەوە حەشدی شەعبی پەیوەندی بەو مووشەكانەوە نیە كە ئاڕاستەی بەرژەوەندی وڵاتانی بیانی دەكرێن و بەدووریشە لەهەر ململانێیەكی سیاسی .
هەر لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە هەوڵە ناوخۆی و دەرەكیەكان بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان لەپێناو شێواندنی رای گشتییە لەبارەی رۆڵی مێژوویی و شەرەفمەندانی حەشدی شەعبی لەپاراستنی خاك و شەرەفی عیراقییەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە حەشدی شەعبی هێزێكی سەربازیی رەسمی و پابەندە بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و كارەكانیشی لەچوارچێوەی یاسای تایبەت بەدامەزراوە ئەمنیەكان جێبەجێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە