کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا

.

04:40 PM - 23/09/2020

لە هەرێمی كوردستان زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كە 955 تووشبوو تۆماركراوە كە 370 حاڵەت لە پارێزگای دهۆك و 240 حاڵەت لە پارێزگای هەولێر و 98 حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی 187 حاڵەت لە ئیدارەی راپەرین و 34 حاڵەت لە ئیدارەی گەرمیان تۆماركراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی لە 24 سەعاتدا 19 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە نۆ حاڵەت لە دهۆك و پێنج لە سلێمانی و سێ‌ لە هەولێر و 2 حاڵەتیش لە ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین تۆماركراوە.
هەروەها 374 تووشبووی ڤایرۆسەكەش چاكبوونەوتەوە و ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەراندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە