کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی نەوتی كەنداوی مەكسیك جارێكیتر گرفتی بۆ دروست دەبێت

.

05:47 PM - 20/09/2020

كۆمپانیای شێڵ رایگەیاندووە: بەهۆی سەرهەڵدانی زریانێكی نوێوە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە كەنداوی مەكسیك راگرتووەو سەرجەم كرێكارەكانیان لە ناوچەكە گواستۆتەوە.
سەنتەری نیشتمانی ئەمریكا بۆ چاودێركردنی زریانەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، زریانێكی نوێ‌ لە كەناراوەكانی مەكسیك دروست بووە‌و تادێت خێرایەكەی زیاد دەكات‌و قۆناغ بە قۆناغ لە كەناراوەكانی مەكسیك نزیك دەبێتەوە، كە زۆربەی پیشەسازیی نەوتی ئەمریكای تێدایە.
دوابەدوای ئەو بەیاننامەیەش كۆمپانیای شێڵ ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی نزیكبوونەوەی زریانەكان لە كەناراوەكانی كەنداوی مەكسیك، ناچاربوون سەكۆ نەوتیەكان چۆڵ بكەن‌و  كرێكارانیان لەو بەندەرە كەمبكەنەوە‌و پلانیان هەیە بەرهەمهێنانی نەوت بەتەواوی رابگرن.
كەنداوی مەكسیك 21 پێگەی گرنگی تێدایە بۆ یەدەگی ستراتیژی نەوتی ئەمریكا‌و زیاتر لە 195 ملیۆن بەرمیل نەوتی كۆگاكراوی تێدایە، لە 20ی ئابی ئەمساڵەوە  زریانەكان لەو ناوچەیە دەستیپێكردووە، بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەی سەلامەتی ئەمریكاش، بەهۆی زریانەكانەوە لەسەدا 82ی بەرهەمهێنانی نەوت‌و لەسەدا 57ی بەرهەمهێنانی غاز بەو هۆیەوە كەمیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە