کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیس ئامادەكاری بۆ یارییەكەی پاریس سان جێرمان دەكات

.

01:53 PM - 19/09/2020

نیس ئامادەكاری بۆ یارییەكەی پاریس سان جێرمان دەكات
یاریزانانی یانەی نیس لە ئامادەكارییەكانیان بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوامن ئەمەش كاتێك رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە میانی ركابەرییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی یانەكانی فەرەنسا و لە نێو یاریگای ئەلیانز ریڤێرای تایبەت بە خۆیان پێشوازی لە یانەی پاریسیەكەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەكەن  یاریزانانی نیس لە ژێر سەرپەرشتی پاتریك ڤیێرای راهێنەر مەشق و ئامادەكارییەكانیان چڕكردۆتەوە لە پێناو ئەوەی سێیەم بردنەوەی خۆیان لەم وەرزە و سێیەم شكست دووچاری پاریس سان جێرمان بكەنەوە .
 شایەنی باسە یانەی نیس لە دوویاری رابردووی خۆی بردنەوەی بەرامبەر لانس  و ستراسبۆرگ بەدەستهێناوە و لەبەرامبەر یانەی مۆنپیلێ  دووچاری شكست هاتووە  لە كاتێكدا یانەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر یانەكانی لانس و مارسیلیا دووچاری شكست هاتووە و  زۆر بە زەحمەتیش لە یانەی میتزی بردەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە