کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو تاقیگەی زانستی لەزانكۆی گەرمیان كرایەوە

.

09:12 PM - 17/09/2020

 لەكۆلێجی زانست لە كەمپی زانكۆ (پ.ی.د.فەرھاد قادر)سەرۆكی زانكۆی گەرمیان بە ئامادەبوونی (پ.د.ئیبراھیم عەبدلرحمان)یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و (پ.ی.د.عمر یونس)ڕاگری كۆلیجی زانست بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی كۆلیج دوو تاقیگەی تایبەت بە بەشی زانستیی كۆمپیوتەر و بەشی زانستیی كیمیای كردەوە.

تاقیگەی بەشی كیمیا لەسەر شێوازی مۆدێرن و بەكواڵیتیەكی بەرز و ستاندارد دروستكراوە و بەشێكی زۆر لە پێداویستیەكانی بەشەكە پڕدەكاتەوە لەدەستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا دەخرێتە خزمەتی خوێندكارانی بەشەكەوە. ،شایەنی باسە لەماوەی یەك ساڵی ڕابردودا ئەمە سێهەم تاقیگەی لەوجۆرەیە كە لەو بەشە زانستییە دەكرێتەوە.

تاقیگەی كۆمپیوتەربەھەمان شێوە، بەشێوەیەكی مۆدێرن و پێشكەوتوو دروستكراوە، پێكھاتووە لە (٢٥) كۆمپیوتەر بەتەواوی پێداویستیەكانی لەبەرزترین تایبەتمەندیەكانی سەردەم كە دەتوانن خوێندكارانی بەشەكە بۆ ساڵی نوێی خوێندن سوودی لێببینن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە