کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خوێندكارە یەكەمەكان خەڵاتكران

.

05:22 PM - 17/09/2020

هەڤاڵ فەهمی بورهان خوێندکارە یەکەمەکان خەلات ئەکات

ئەمڕۆ ۱۷ـ۹ـ۲٠۲٠ لەبارەگای مەکتەب( هەڤاڵ فەهمی بورهان) ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردیی ڕێکخراوە پیشەیەکان،بەئامادەبونی هەڤاڵانی مەکتەب ژمارەیەک خوێندکاری نابیناو خوێندکاری گەشتوگوزاری خەڵات کرد لەپای سەرکەوتنیان لەقۆناغەکانی خوێندندا، ناوبراو سوپاسی مامۆستاو کەس و کاری خوێندکارەکانی کرد کە پشتیوانی ئەم دەسکەوتەزانستیە بوون و پشتیوانی مەکتەبی ڕێکخراوەکان و هەڤاڵ دکتۆر میران لێپرسراوی مەکتەبی پێ ڕاگەیاندن و ئەوانیش سوپاسی یەکێتی و بۆردیی ڕێکخراوە پیشەیەکانیان کرد، ئەم هەنگاوەیان وەک کارێکی گرنگ وەسفکرد بۆ هاندانی خوێندکاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە