کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیڤەرتۆن گەیشتە قۆناغی سێیەمی جامی رابیتەی ئینگلتەرا

.

04:01 PM - 17/09/2020

یانەی ئیڤەرتۆن بردنەوەیەكی تری لەجامی رابیتەی موحتەریفینی یانەكانی ئینگلتەرا تۆماركرد و گەیشتە قۆناغی سێیەم، ئەمەش دوای ئەوەی لەمیانی یارییەكی قۆناغی دووەمدا لەیاریگای گودیسۆن پارك میوانداری یانەی سالڤۆرد سیتی كرد، لەگێمی یەكەم یاریزانانی ئیڤەرتۆن باشتر دەركەوتن و توانیان ئەو گێمە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لەبەرژوەندی خۆیان یەكلابكەنەوە، گۆڵەكەش مایكل كین لەدەقیقەی 8 تۆماریكرد، لەگێمی دووەم یاریزانانی ئیڤەرتۆن لەسەر پیشاندانی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوامبوون، لەدەقیقەی 74 گیلفی سیگۆردسۆن گۆڵێكی پێ بەخشین و لەدەقیقەی 87یش ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن، مۆیس كین-یش لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو، لەبەرامبەردا یانەی سالڤۆرد سیتی نەیتوانی سود لەو هەلەكانی وەربگرێت و ئەنجامەكە بەسودی خۆی بگۆرێت، سەرئەنجام یارییەكە بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەبەرژوەندی یانەی ئیڤەرتۆن كۆتاییهات و گەیشتە قۆناغی سێیەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە