کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی بڕیاری دەستگیركردن بۆ حەوت لێپرسراوی باڵای عیراق دەردەكات

.

10:59 AM - 16/09/2020

میدیاكانی عیراق لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی حكومییەوە بڵاویانكردەوە، بە پشت بەستن بەبڕیاری دادوەر و جێبەجێكردنی یاسا، هێزە ئەمنییەكان شەش لێپرسراوی باڵایان بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی دەستگیركردووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە ناوی ئەو لێپرسراوانە نەكراوە كە دەستگیر كراون ، هەر لە دوای دەستگیركردنی ئەو شەش لێپرسراوە ، ئەحمەد ساعدی بەڕێوەبەری پێشووتری خانەنشینی عیراقیش دەستگیركراوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دۆسێی گەندەڵییە گەورە و تاوانە نایاساییەكان بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 27ی ئابی ئەمساڵ پێكهێندراوە، لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەكە حەوت كەیسی گەورەی گەندەڵی بەدەست گەیشتوە و لەو چوارچێوەیەشدا سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە