کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەزامەندی لەسەر هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی پەروێزخان دەدرێت

.

05:05 PM - 14/09/2020

حكومەتی هەرێم رەزامەندی خۆی لەسەر دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاران لەرێگەی مەرزی پەرویزخانەوە پیشان دەدات و ئیدارەی گەرمیانیش بۆ ئەو كارە مەرجی خۆی هەیەو داوا دەكات نرخی پشكنیینی پزیشكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمبكرێتەوە.
(هەڤاڵ ئیبراهیم) وتەبیژی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەوان وەك ئیدارەی گەرمیان لەهەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی ئەو نرخەی كە بۆ گەشتیار دانراوە كە بۆچوون و هاتنەوە لە ئێران دەبێت 120 هەزار دینار بدات بۆ پشكنینی كۆرۆنا.
وتیشی، هەركات ئەو برەپارەیە كەمكرایەوە مەرزی پەروێزخان بەروی گەشتیاراندا دەكەنەوە، كە ئیستا وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندی لەسەر كردنەوەیداوە.

coaSTx5MDTo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە