کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بازاڕی كار لە ئەمریكا بەرەو بوژانەوە هەنگاو دەنێت

.

12:07 PM - 14/08/2020

بەڕێوەبەرایەتی كاری ئەمریكا نوێترین راپۆرتی خۆی لەسەر رێژەی بێكاری لەو وڵاتەدا بڵاوكردەوە، تیایدا دەردەكەوێت هەفتەی رابردوو 963 هەزار هاوڵاتی ئەمریكی لەسەرانسەری وڵاتەكەیاندا فۆڕمی بێكاریان پڕكردۆتەوە.
هەروەها بەپێی راپۆرتەكە، ژمارەی ئەو كەسانەی فۆڕمی بێكاریان پڕكردۆتەوە بەرەو كەمبوونەوە چووە ، وتیشی: بۆ یەكەمجارە لە چوار مانگی رابردوودا ،  كەمتر لە یەك ملیۆن كەس ئەو فۆڕمە پڕبكەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو زۆرترین فۆڕمی بێكاری لە مانگی ئادار و سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی رێكارەكانی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە لە ئەمریكا تۆمار كراوە ، كە زیاتر بووە لە شەش ملیۆن فۆڕمی بێكاری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە