کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەیەكی توركی هەوڵی دەستەبەركردنی تواناكانی ئۆزێل دەدات

.

01:49 PM - 10/08/2020

 یانەیەكی توركی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی مەسعود ئۆزێلی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ئارسناڵ دەست پێكردووە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانە ئینگلیزیە ئەنجام بدەن   رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی باشكاشێر ئیستانبوڵی توركی گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی ئۆزێل دەدەن و لەو باوەرەشدان ئەو یاریزانە بتوانێت لە ریزەكانیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و لە داهاتووشدا ببێتە یەكێك لە ئەستێرەكانی خولی یانەكانی توركیا   رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیش لای خۆیەوە بڵاویكردۆتەوە : بەرپرسانی یانەی باشكاشێر لە گواستنەوەی ناوبراودا دووچاری ئاستەنگیەكی زۆر نابنەوە   ئەویش بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری كارەكانی ئۆزێل بەرپرسانی گەنەرزی لەوە ئاگادار كردۆتەوەكە ناوبراو نایەوێت لەگەڵ یانەكەیان درێژە بە یاری كردن بدات   جێ ی باسە : مەسعود ئۆزێلی تەمەن 31 ساڵ لە هاوینی 2013 ەوە لە ریزەكانی یانەی ئارسناڵ یاری دەكات و بۆندەكەشی هاوینی 2021 كۆتایی پێدێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە