کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. سۆران جەمال تاهیر پێشوازی لە وەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان دەكات

.

10:26 PM - 09/08/2020

لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی و وەفدێكی كەنەكە دواین پێشهاتی كوردستان و ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
لەشاری سلێمانی د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە وەفدێكی كونگرەی نەتەوەیی كوردستان و لەدیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكان و بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
وەفدی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان باسیان لە گرنگی یەكێتیی و ئەرك و بەپرسیارێتی هێز و لایەنە سیاسیەكان كرد لەم قۆناغە سەختەدا، كە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی پێدا تێپەڕ دەبێت.
د.سۆران جەمال تاهیر وتی: یەكێتی لەسەر جێبەجێكردنی ئەركە  نیشتمانی و نەتەوەییەكانی بەردەوامە، سیاسەتی و نەهجی پشتیوانیكردنە لەخەباتی سیاسی و دیموكراسی بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە