کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی ئەڵمانیا رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران دەدات

.

12:13 PM - 06/08/2020

بەرەسمی حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند : پاڵپشتی پلانی گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاكان دەكەن و سەرجەم ئەو ئاسانكارییانەی وەك حكومەت لەئەستۆیانە بۆ  هاندەرانی ئەنجامدەدەن   لای خۆیەوە ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا كە لە هەمان كاتدا لێپرسراوی كەرتی وەرزشە ئاشكرایكرد : ئەو رێككەوتنەی رابیتەی یانەكانی ئەڵمانیا سەبارەت بە گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاكان ئاشكرایانكردووە جێگەی بایەخی ئێمەیە و بەهەموو شێوەیەكیش پاڵپشتی دەكەین   پێشتر زۆرینەی زۆری یانەكانی ئەڵمانیا چەند پێشنیازێكیان دایە رابیتەی یانەكانی ئەڵمانیا كە باسیان لە گەڕاندنەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاكانی خولی پلەیەك و پلەی دووی ئەو ووڵاتە كرد بەمەرجێك ژمارەكەیان دیاریكراو بێت و سەرجەم رێكارە تەندروستیەكان بگرنە بەر و یەكێكیش لە گرنگترین بڕیارەكان ئەوەیە فرۆشتنی خواردنەوە كحولیەكان لە نزیك یاریگاكان قەدەغەبكرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە