کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵی دووبارە داگیركردنی زەوی جوتیارانی كورد لە خورماتوو دەدرێت

.

12:43 PM - 02/08/2020

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری خورماتوو بە پشتیوانی هێزی سەربازی ژمارەیەك عەرەبی هاوردە هێنراونەتە گوندەكانی كولێ تەپە و ئەبو سەباح لەو سنورە و خێوەتیان هەڵداوە و بە نیازن جارێكی تر دەست بە سەر زەوی و زاری هاوڵاتیاندا بگرن ، خەڵكی گوندەكانی ئەو سنوورەش رێگریان لە گەڕانەوەی ئەو عەرەبە هاوردانە كرد و بەرەنگاری هێزە سەربازییەكە بوونەوە و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.
بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش هەردوو پەرلەمانتار  جەمال شكور و مەریوان نادر  ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتنە گوندەكانی جەمبوور یەك و جەمبوور دوو لە هەفتەغار و قولی تەپە، دواتر هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەڵێنیان بە هەردوو پەرلەمانتاران دا ناوچەكە لە عەرەبە هاوردەكان چۆڵ بكەن تا ئەو كاتەی كێشەكە بە یاسا چارەسەر دەكرێت.

L528J9ffl9o

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە