کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەولێر قەڵای نوێبونەوەی یەکێتی

.

04:36 PM - 22/07/2020

هەولێر قەڵای نوێبونەوەی یەکێتی
ڕێبوارستار
نوێبونەوە پەیامی سەرەکی یەکێیت نیشتمانی کوردستانە لەقۆناغی ئێستایدا لەدوای کۆنگرەی چوارەوەیەکێتی بڕیاری داکە شێوازی کارکردنی خۆی بگۆڕێت وبەفۆرمێکی نوێیوە بێتەوە نێو خەباتی سیاسی وبەشێوازیکی مۆدێرنانەوسەردەمیانە ئۆرگان ودەزگاکانی خۆی ڕێکبخاتەوەتاجارێکی تر پێگەوسەنگی یەکێتی بگەڕێتەوە ئاستە بەهێزەکەی جارانی ئەگەرچی ڤایرۆسی کۆرۆناوقەیرانەکان بوە هۆکاری هێشواشکردنەوەی هەنگاوەکانی بۆخۆڕێکخستنه وەی نێو ماڵی خۆی وسەرلەنۆێ داڕشتنەوەوڕێکخستتنەوەی ئۆرگان ودەزگاکانی بەڵام دواجار کارنامەسەرەکیەکەی خۆی خستە بواری جێبەجێکردنەوەوهەنگاوەگەورەوستراتیژیەکەی لەهەولێری قەڵای یەکێتیەوە دەستپێکرد کە هەیئەتێکی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی شاری هەولێری کرد بۆئەنجامدانی زنجیرەیەک دیداروکۆبونەوەلەگەڵ ئۆرگانەکانی یەکێتی وخانەوادەی سەربەرزی شەهیدان وچین وتوێژە جیاجاکانی شاری هەولێر .دەستپێکی ئەم هەنگاەگەورەیەی یەکێتی بۆهەولێر ئەوەیە کە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی گرنگی تەواوبەهەمووشاروشارۆچکەکان دەدات وهەولێری قەڵای سەوزی یەکێتی کردە دەستپێک کەئەمە هەنگاوێکی گەورەیەبۆیەکێتی بۆیەکێتیەکانی هەولێریش چونکە بەهوی دۆخەجیاجیاکانە جۆرە دوریەک لەنێوان هەولێروسەرکردایەتی یەکێتیداهەبوە بەڵام ئێستا یەکێتی بڕیاری داکە هەولێر شوێنی بڕیارە گرنگەکانی یەکێتی دەبێت وهاوسەرۆکان وسەرکردایەتی توێی یەکتی زۆرترین کاروبارەکانیان لەهەولێرە ڕادەپەڕێنن ئەمەش دڵخۆشیەکی زۆری خستۆتە نێو دڵی کادرانی یەکێتی خەڵکی هەولێر وناوچەکەش کە ئەم هەنگاوە لەئامێزگرتنی نێوان یەکێتی وهەولێر گەڕانەدنەوەی هێزوپێگەی جارانی یەکێیتە چونکە یەکێتی مێژوویەکی دێرینی هەیە لەهەولێر وخاوەنی هەزاران شەهیدی قارەمانی ئەوسنورەیە وپێشتر یەکێتی لەشاری قەڵاومنارەوە بڕیارەگرنگ وچارەنوسسازەکانی دەدا سەرۆک مام لەهەولێری قەڵای یەکێتیە دیداروکۆبونەۆەکانی بەڕێوەدەبرد ئێستە ش ئەم هەنگاوە هەنگاوێکەبەشوێن پێکانی مامدا بۆیە ئومێدوهیوایەکی زۆری بەخشیە یه کێتی یەکانی ئەو سنورە کە ساڵانێکی زۆرە هەست بەبێ نازی دەکەن بەڵام هەمیشە بەردەوام بون لەخەبات ودڵسۆزی خۆیان بۆیەکێتیەکەیان دوپاتکرۆتەوە ئەوەی جێگەی دڵخۆشی ئەم سەردانەی هاوسەرۆکی یەکێتی یە کۆمەڵێ بڕیاری دروست وپڕبایەخی تێدادراوەکە جارێکی تر گێڕانەوەی بەشێکی مەکتەب ودەزگاکانی یەکێتی یەبۆشاری هەولێر وهەروەها بەردەوامی هاوسەرۆکان لەهەولێر بۆڕاپەڕاندنی کارەکانی ی کێتی لەهەولێرەوە کاریگەری گەورەی دەبێت لە ڕووی سیاسی ودبلۆمانی وئابوری وحوکمڕانیشەوە بونی سەرکردایەتی باڵای یەکێتی واتە گێڕانەوەی هێزوپێگەبەهێزەکەی جارانی یەکێتی وبڕیاریشە هەنگاوەکانی داهاتوی یەکێتی بەسەرکردنەوەی شاروشارۆچکەکانی ترە کە ئەمەش هەنگاوی گەورەی نوێبونەوەیەی یەکێتیە وبۆتە جێگەی هیواو ئومیدی کۆمەڵانی خەڵک بەگشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە