کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رایەکی راستی و تاڵ ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

.

09:29 PM - 17/07/2020

رایەکی راستی و تاڵ
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

ئایا نوێنەرەکانی کورد بەگشتی و ھەندێک نوێنەری کوردایەتی چەواشەکار سوێندیان نەخوارد بەیەکێتی خاکی عێراق؟
سوێند بەخوا ڕاستترین سوێند بۆ پاراستنی خاکی عێراق سوێندخواردنی نوێنەرەکانی پارتییە، چونکە تاپارتی مابێت ناهێڵن دەستکاری نەخشەی عێراق بکرێت و دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنرێت.

سوپای ئەمریکا بۆی هەیە لە 62 ویلایەتی ئەمریکادا بجوڵێت بەویستی خۆیی و لەهەر شوێنێکەوە بجوڵێنرێت بۆ شوێنێکیتر. گەورەیەکی وەک ڕوسیا لەدوای هەڵوەشانەوەی سۆڤییەت لە 1979 تەواوی پارێزگاو شارەکانی ڕوسیا بەسوپای ڕوسیا کۆنترۆڵ کراوەو تەواوی سنورەکانی بەکرملینیشەوە سەربازی ڕوسی لێیە. ئەم قسانە بۆ سوپای هەموو وڵاتێک ڕاست و دروستەو یەک سوپا نییە لەجیهاندا نەتوانێت لەناوچەیەکی وڵاتەکەیەوە بچێتە ناوچەیەکیتر.

بەپێی دەستوور و وەک ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لەخاکی عێراق و سوێند بەو وەحدەی وەتەنییە خوراوە!، ئەوا نەک ئاڵا بەڵکو سوپایش دەتوانێت وەک چۆن لەفاو و بەصرە وجودیان هەیە ئاوهایش لەسلێمانی و هەولێرو ئیبراهیم خەلیلیش بونیان هەبێت. ئەمە یاساو دەستورەو شارەزایانی دەستورو سەربازیش ئەگەر دیدی حیزبی یان هەندێک فکری شەلەلکەوتوو سەریان لێتێک نەدات دەتوانن ڕاستییەکە ڕوون بکەنەوە بۆ خەڵکی. دەپرسم لە کەتەلۆنیا سوپای ئیسپانیا بوونی هەیە؟! ئەو وەڵامە بۆ خوێنەری "هۆشمەند" جێدەهێڵم!

سوپای عێراق یان ئاڵای عێراق لەهەرکوێی هەرێمی کوردستان بوونی هەبێت نەعەیبەی سیاسییەو نە ناقانوونیشە چونکە سوپاو ئاڵای عێراق بەهەرێمی کوردستان نامۆنییەو سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمانیش پڕە لەئاڵای عێراق!، عەیبەی گەورە تائاستی حەیاچوون! ئەوەیە سوپای بیانی لەوڵاتەکەت بێت و خاکەکەت پێفرۆشتبێت، عەیبەو حەیاچوون ئەوەیە بەعسییەکانی دوێنێی سەدام و تیرۆریستەکانی داعشی ئەردۆغان لەماڵەکەتدا داڵدە بدەیت و خزمەتیان بکەیت!، عەیبە ئەوەیە لەخاکەکەی تۆوە دوژمن هێرش بکاتەسەر قەندیلی براو هاوخوێن و هاوخەمت.

ئەم گەوجاندن و نەزانینە کوردایەتییە چەندانجار لەسەرێنکی! کوردایەتیدا خۆی گەوزاندووەو هێشتا عاقڵ نەبووەو لافی دەوڵەت و سەروەربوون لێدەدات دژی سوپاو ئاڵای عێراق، بەڵام تورکیا هەموو خاکەکەتی داگیرکردبێت و هەفتەی ڕابردوو 36هەمین بنکەی میت لەهەولێر کرابێتەوە بەئاڵای تورکیاوە پێیان عەیب نییە.

لەدوای 2003وە لەسایەی وتاری کاڵفامانەی هەندێک حیزب و کاربەدەستدا گوتاری نەتەوەیی کورد فڕێدرایە زێرابی تورکیاو میتەوە. ڕۆژانێک دژی نوری مالکی بوون و ئێستا دۆستین بۆ لابردنی مستەفا کازمی. ڕۆژانێک دژایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کورستانیان دەکرد بۆ سەرۆک کۆمارو دواتر شەڕی وەزیرێک و پۆستێکیان دەکرد، ڕۆژانێک بوغدا ! موفلیسەو ڕۆژانێک سوێند بەیەکێتی خاکی عێراق دەخۆن و دەچنەوە بەغدا بۆ ڕێککەوتنی نەوتی. و ..... هتد و هەزاران پۆخڵەواتیتر هەیە ڕیزی بکەین بۆ سەرانی کوردایەتی درۆینە.

بەهەر لۆژیکێک لەنێوان سوپای عێراق و سوپای تورکیادا مانایەک هەبێت بۆ سوپای عێراق داگیرکار بێت و سوپای تورکیا خاوەن ماڵ، ئەوا ئەم کوردایەتییە جگە بێزلێکردنەوەو ژێرپێخستن شایانی تەفسیرو قبوڵکردن و شانازی نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە