کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرەنسا داوا لە توركیا دەكات دەستوەردان لە لیبیا نەكات

.

09:30 PM - 14/07/2020

فلۆرنس بارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا هۆشداری دایە توركیا لە ناردنی چەك بۆ لیبیا و رایگەیاند پێویستە توركیا رێز لە بریاری قەدەغەی ناردنی چەك بۆ لیبیا بگرێت ، راشیگەیاند: ئارامی لیبیا بۆ وڵاتەكەی گرنگە چونكە بارودۆخی لیبیا كاریگەری لەسەر باری ئەمنی لە دەریای ناوەراست دەكات و ئەوانیش كاریگەریان لەسەر ئەوروپا دەبێت.
وەزیری بەرگری فەرەنسا ئاماژەی بەو گرژییە كرد كە لە نێوان هێزەكانی فەرەنسا و هێزەكانی توركیا لە كەناراوەكانی لیبیادا روویداوە و رایگەیاند كاری لەو جۆرە لەلایەن توركیاوە بەهیچ شێوەیەك جێی قبوڵكردن نییە بە تایبەت كە هەردوو وڵات ئەندامی هاوپەمانی ناتۆن.
فلۆرنس بارلی وەزیری بەرگری فەرنسا تەئكیدیشی كردەوە كە رێگەچارەی سەربازی هیچ لە بارودۆخی لیبیا ناگۆڕێت و زیاتر بەرەو ئاڵۆزی دەیبات، راشیگەیاند دەبێت لایەنەكانی لیبیا كار بۆ ئەوە بكەن كە لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەری بارودۆخی لیبیا بكەن ، پێشتریش لای خۆیەوە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا داوای راگرتنی ناردنی چەكدار و پێداویستی سەربازی كردبوو بۆ لیبیا و هەروەها داواكاریشبووە كە بەزووترین كات لایەنەكانی لیبیا گفتوگۆ دەست پێبكەن، راشیگەیاند ئارامی لیبیا بۆ فەرەنسا و ئەوروپا بەگشتی سوودی دەبێت.
ماكرۆن تەئكیدیشی كردۆتەوە  كە پێویستە ناوچەی دەریای ناوەراست ئارام بێت و هەموو هەوڵێكی خۆشیان دەدەن بۆ راگرتنی ئەو ناوچەیە بە ئارامی و رێگە بە دەستی دەرەكی نادەن ئەو ئارامیە بشێوێنت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە