کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەر یونایتد لە پلەی پێنجەمی پریمەرلیگ مایەوە

.

03:41 PM - 14/07/2020

 لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی ساوسهامتۆن  كرد  دوای تەنها 12دەقیقە یاری كردن ستیوارت ئارمسترۆنگ گۆڵێكی بۆ یانەی میوان تۆماركرد و ساوسهامتۆنی بە گۆڵێك پێشخست  بەڵام یاریزانانی مانچستەریونایتد بە خێرایی وەڵامی ئەو گۆڵەیان دایەوە و لە دەقیقەی 20 ماركۆس راشفۆرد گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆماركرد و ئەنجامەكەی گەڕاندەوە خاڵی دەسپێك  دوای سێ دەقیقە لەو گۆڵە ئەنتۆنی مارسیال گۆڵێكی تری بۆ یانەی میواندار تۆماركرد و ئەو گێمەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە سوودی یانەی مانچستەریونایتد تەواو كرد  لە گێمی دووەم یاریزانانی یانەی میوان هەوڵەكانیان بۆ هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكە چڕكردەوە و لە دواساتەكانیشدا گورزێكی كوشندەیان ئاڕاستەی یانەی میواندار كرد و لە دەقیقەی 6ی زیادكراودا مایكڵ ئۆبافیمی گۆڵێكی بۆ ساوسهامتۆن تۆماركرد و یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی پێهێنا  بەم یەكسانبوونەش مانچستەر یونایتد هەلی بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی ریزبەندی پریمەرلیگی لە دەستدا و بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی مایەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە