کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق جارێكی تر داوای ڕاگرتنی دەستدرێژیەكانی توركیا دەكات

.

10:19 PM - 12/07/2020

 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە كاتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیدا ڕایگەیاند گفتوگۆ دبلۆماتیەكانی لەگەڵ توركیادا بەردەوام دەبێت بۆ ڕاگرتنی هێرش و پەلامارە سەربازیەكانی ئەو وڵاتە و كۆتایی هێنان بە پێشێلكردنەكانی سەروەری خاكی عێراق.
ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیدا تەئكیدی لەوەكردۆتەوە كە دەستدرێژیەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات دەخاتە مەترسیەوەو زیانی گیانی و مادیشیان لێدەكەوێتەوە.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقدا گفتوگۆ لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق كراوە و تەئكید لەپاراستنی بەئارامی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان كراوەتەوە ، هاوكات تەئكید كراوەتەوە لە پاراستنی موڵكی گشتی و تایبەت و پاراستنی سەروەری یاسا ، هەر لەكۆبوونەوەكەدا لایەنە ئەمنییەكان راسپێردراون بۆ چڕكردنەوەی لێكۆڵینەوەكانیان لەو زنجیرە تیرۆركردنەی ماوەیەك لەشارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق روودەدەن و دەستگیركردنی ئەنجامدەرانیان لەزووترین كاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە