کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كرد

.

03:24 PM - 12/07/2020

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كرد و لەلایەن جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەك لە جێگرانی مەڵبەندەوە پێشوازی لێكرا ،لەسەردانەكەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی خۆی گەیاندە لێپرسراوی نوێی مەڵبەند  بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك لێپرسراوی مەڵبەند و هیوای سەركەوتنی لە كارەكەیدا بۆ خواست و هەروەها خستنە رووی كاری حكومەتی بۆ روونكردنەوە بە مەبەستی هەماهەنگی و باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان، لای خۆیەوە لێپرسراوی مەڵبەند دەستخۆشی لەم هەنگاوەی جێگری سەرۆكی حكومەت كرد و رایگەیاند ئەوان پێكەوە كار دەكەن  بۆ باشكردنی  ژیانی هاوڵاتیان.

ThPRKSaf3Bs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە