.
08:47 PM - 11/07/2020
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه له پارێزگای سلێمانی چوار كه‌سی دیكه به‌هۆی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ له سلێمانی چوار كه‌سی دیكه به‌هۆی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، دوو كه‌سیان خه‌ڵكی ناوشاری سلێمانین و یه‌كێكیان خه‌ڵكی شاری كه‌لاره، ئه‌وی دیكه‌شیان خه‌ڵكی قه‌زار سه‌یدسادقه.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه تا دێت ئاماره‌كانی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی كه‌متر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها به پابه‌ندبوونی هاوڵاتیان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، شه‌ش هه‌زار و 230 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه، له‌نێویاندا 259 مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌زار و 416 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە