کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانرا

.

05:17 PM - 11/07/2020

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك ‌و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی لەناوچەی تاسڵوجە دانرا، كە لەلایەن كۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێ دەكرێت‌و بڕی 400 ملیار دیناری تێدەچێت.
پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی درێژییەكەی 146 كیلۆمەترە‌و بەسێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەكەمی كە 33 كیلۆمەترە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات بۆ گوندی دەمركان لە سنوری عەربەت، قۆناغی دووەم لە دەمركانەوە دەستپێدەكات بۆ تونێلی پێشڕەو لە سیتەك، قۆناغی سێیەمیش لە تونێلی پێشڕەوەوە دەستپێدەكات بۆ تاسڵوجە.
لەمەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكەشدا پارێزگاری سلێمانی وتی، شەقامی 100 مەتریی پڕۆژەیەكی ستراتیژیە‌و خزمەتێكی گەورە بە سلێمانی دەكات.
هاوكات مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم كابینەیەوە بەڵێنی ئەوەماندا كە گرنگی بە پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووری بدەین، دەستپێكردنی ئەم پڕۆژەیەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە نایەڵێن قەیرانەكان كاریگەریان لەسەر پڕۆژەكان هەبێت. لەبارەی دابەشكردنی مووچە‌و چاكسازیش وتی، بەناچاری دەستكاری مووچەمان كردوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو داهاتە بگونجێت كە لەبەردەستی حكومەت بووە، لە پرۆسەی چاكسازی بەردەوام دەبین، بەڵام ئەم پرۆسەیە شتێك نیە بە شەو‌و رۆژێك ئەنجامەكەی دەربكەوێت.

FTUNiBeNxK8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە