کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی توندی گەرما روو لە شارەكانی عیراق دەكات

.

08:37 PM - 10/07/2020

شەپۆلێكی توندی گەرما روو لە شارەكانی عیراق دەكات 

 سادیق عەتییە ئەندامی لیژنەی شارەزایانی رێكخراوی كەشناسی جیهانی و بەڕێوەبەری دەستەی گشتی كەشناسی عیراق رایگەیاند، شەپۆلێكی توندی گەرما بەڕێوەیە و بەرزترین پلە دەگاتە 50 پلەی سەدی، ئەو شارەزای كەشناسییە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە سەرجەم شارەكانی عیراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەهێزی گەرما دەبنەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 44-50 پلەی سەدی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق پلەكانی گەرما لەنێوان 48 بۆ 50 پلەی سەدی دەبێت، لە شارەكانی رۆژئاوا و باكووریش پلەكانی گەرما لەنێوان 44 بۆ 46 پلەی سەدی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە