کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەرمی شێخ محەمەد كەسنەزانی گەیشتەوە سلێمانی

.

07:47 PM - 10/07/2020

تەرمی شێخ محەمەد كەسنەزانی گەیشتەوە سلێمانی

تەرمی شێخ محەمەد عەبدولكەریم كەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان،شێخ محەمەد كەسنەزانی لە سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵەوە باری تەندروستیی تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەمریكا كراوە، دواتر 4ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەیەكی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد ، شێخ محەمەد ساڵی 1938 لە گوندی كربچنەی سەر بە ناحیەی سەنگاو لەدایكبووەو لەدوای كۆچی دوایی شێخ عەبدولكەریمی باوكی، بە سەرۆكی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوەو كەسایەتییەكی ئاینی دیاری هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بوو و ژمارەیەكی زۆر مورید و دەروێش و شوێنكەوتووی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە