کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق چۆتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

.

11:49 AM - 09/07/2020

شانەی قەیرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویكردەوە عیراق چۆتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی گشتگیری كرد بۆ ماوەی دوو هەفتە.
فالح زیادی وتەبێژی شانەی قەیرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند پەرلەمان و حكومەت بەهەماهەنگیەوە كاردەكەن بۆ دانانی پلانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاماژەی بەوەكرد زیادبوون هەیە لەژمارەی تووشبووان و قوربانیان و نزیكبوونەوەی شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەوڵات.
راشیگەیاند كاری لەپێشینەی پەرلەمان و حكومەت بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و سەرۆك وەزیرانی عیراق گرنگی تەواو بەو دۆسێیە دەدات ، روونیشیكردەوە لەكاتی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری تەندروستی ئاماژەیان بەوەكردووە عیراق چۆتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لیژنەی تەندروستی داوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ 14 رۆژ كردووە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە