کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی..كەمترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا تۆماركرا

.

07:54 PM - 08/07/2020

ئەمڕۆ لەسلێمانی بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو كەمترین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا تۆماركراو كە دوو حاڵەت بوون، تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: بەهۆی پابەندبونی هاووڵاتیان بەرێنماییە تەندروستییەكان ژمارەی گیان لەدەستدان زۆر كەمیكردوە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كە سەرپەرشتی مەراسیمی بەخاكسپاردنی ئەو كەسانە دەكات كە بەكۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن رایگەیاند: ئەمڕۆ 8ی تەموزی 2020 لەسلێمانی تەنها دوو كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو كەمترین ژمارەی گیان لەدەستدان بووە بەكۆرۆنا.
وتیشی: لەماوەی چەند هەفتەی رابردودا رۆژ هەبووە لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لەسلێمانی 16 توشبوو گیانیان لەدەستداوە كە خەڵكی ناو سەنتەرو قەزاو ناحیەكانی دەوروبەری سلێمانی بووە.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند: ئەو دوو كەسەی ئەمڕۆ بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە یەكێكیان دانیشتوی ناو سلێمانی بووەو ئەوی تریشیان خەڵكی قەزای رانیەی ئیدارەی راپەڕین بووە.
ئەوەشی خستەڕوو كە بەهۆی پابەندبوونی هاووڵاتیان بەڕێنماییە تەندروستییەكانەوە وایكردوە ژمارەی گیان لەدەستدان كەمتر ببێتەوە، هەرچەندە ژمارەی توشبوان زۆرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە