کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگرتنی دەوامی فەرمانگە حكومییەكان لە هەڵەبجە بۆ 11ی مانگ درێژكرایەوە

.

07:52 PM - 04/07/2020

ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەیەك بڕیاری نوێی خۆپارێزی دەركرد و رایگەیاند، راگرتنی دەوامی رەسمی فەرمانگە حكومیەكان جگە لەهێزەكانی ناوخۆ و كەرتی تەندروستی تا 11ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەوەشیخستوەتەڕو، سەرجەم مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان بەداخراوی دەمێننەوە، هەر فەرمانگەیەكیش یەكێك لە كارمەندانی یان زیاتر هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، پێویستە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و یەكە كارگێڕییەكان رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنورداركردنی و دورخستنەوەی بەركەوتوانی توشبوەك تا ماوەی 14 رۆژ و دڵنیابون لەسەلامەتیان، بەهیچ شێوەیەكیش داوا لەتوشبوەكە نەكرێت پەیوەندی بەدەوامەوە بكات.
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە باسی لەوەشكردوە،  پێویستیشە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت  و یەكە ئیداریەكان هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە و چاودێری وردی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تەندروستی بكەن، هەروەها بانكی هەڵەبجە بەهەماهەنگی فەرمانگەكان رێكاری پێویست بۆ سەرەی موچەخۆران لەكاتی دابەشكردنی موچە دەگرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە