کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكایەتی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی شێخ محەممەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی دەكات

.

02:38 PM - 04/07/2020

برای بەڕێزمان شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی كەسنەزانی
كەسوكارو بنەماڵەو خزمانی كەسنەزانی.

بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو و دیاری گەلەكەمان‌و جیهانی ئیسلامیی حەزرەتی (شێخ محەمەد شێخ عەبدولەکەریم كەسنەزانی) سەرۆك‌و پێشەوای تەریقەتی قادری كەسنەزانی، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەوڵاتی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد. پرسەو هاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین و لەڕێی ئێوەشەوە سەرەخۆشی لەسەرجەم موسڵمانان‌و تێكڕایی موریدو شوێنكەوتوانی تەریقەتی قادری ـ كەسنەزانی لە كوردستان‌و عیراق‌و جیهان دەكەین.
شێخ محەمەد دۆستێكی دێرێنی جەنابی سەرۆك مام جەلال‌و كەسایەتییەكی ئایینی‌و كۆمەڵایەتی گەورەو كاریگەر بووە لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامیی، خاوەنی رێبازو تەریقەتێكی مرۆڤدۆستانەو كراوەبوو كەلە (92) وڵاتی جیهاندا پێگەو شوێنكەوتووی هەبووە.
بۆ گەلەكەمان مایەی شانازییە شێخ‌و كەسایەتییەكی واهەڵكەوتوو لە كوردستانی ئێمەوە تیشكی بیروباوەڕو رێبازەكەی بدرەوشێتەوەو ناو و ناوبانگی لەهەموو دونیای ئیسلامدا رەنگبداتەوە.
بەو بۆنەیەوە جارێكی تر خەم‌و پەژارەی خۆمان دووپات دەكەینەوە، و دڵنیاین ئێوەو نەوەكانی شێخی تەرقەتی قادری كەسنەزانی و شوێنكەوتووانی لەسەرهەمان رێبازی ئیسلامەتی و مرۆیی درێژە بەكاروانەكەی دەدەن و وەك هەمیشە كوردستانەكەمان لانكەی بیروباوەڕی میانڕەو پێكەوە ژیانی ئایین ‌و رێبازەكان دەبێت.
خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات‌و ئێوەش هەر شادو سەربەرزو سەركەوتووبن.



سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
4/7/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە