کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیەنراوێک لە ئیدارەی راپەرینەوە

.

01:31 PM - 04/07/2020

کاتژمێر ( 10 ) ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆشەممە رێکەوتی (  4ی  تەمموزی  2020 ) بە سەرپەرشتیی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین ، ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندۆروستیی سنوورەکەمان و گرتنەبەری رێکاری دروست بۆ زیاتر ( احتوا ) کردنی نەخۆشیی کۆڕۆنا سازکرد و لەم چوارچێوەیەدا بڕیار درا بە :
 یەکەم /  ئەم هەفتەیەش تا رۆژی ( 10 / 7 / 2020 ) پشووی سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاحکومیەکان درێژ دەکرێتەوە و رۆژی شەممە رێکەوتی ( 11 / 7 ) دەوام دەست پێدەکاتەوە .
دووەم / ئەم پشووە دەزگا ئەمنییەکان و تەندروستی و خەفارەتی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و و هەر بەردەوام دەبن ، هەروەها گەنجینە و بانک و ئەو فەرمانگەیەش کە وەزارەتی دارایی خشتەی موچەکەی رادەگەیەنێ رۆژی مووچە وەرگرتنیان ..
سێیەم /  جارێکیتر سپاسی بەدەنگەوە هاتنی بەرپرسیارانەی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکەمان دەکەین کە بەوپەڕی هەست کردن بە مەسئولیەتی خۆشەویستیی و سەلامەتیی هاووڵاتیان ئەنجامدانی نوێژی هەینیان راگرت ..

چوارەم / سەبارەت بە کلینک و نۆڕینگە پزیشکییەکان : بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکی یەکەکارگێڕییەکان و ئاسایش و پۆلیس مولزەمە بە سەپاندنی جێبەجێ کردنی سەرجەم رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بە سەر هەموو کلینک و نۆرینگە پزیشکییەکاندا و هەرچی پابەندیش نەبێت ئەوا اجرائاتی پێویستی بەرامبەر دەکرێت .
پێنجەم / سپاسی بەدەنگەوە هاتن و پەرۆشیی سەرجەم هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی سنوورەکەمان دەکەین کە بەگیانی خۆپارێزی و کۆپارێزیی ئەم ماوەیە هاوکارمان بوون و بە هیممەت و پاڵپشتی بێدرێغی  ئەوان و پشتیوانی خوای گەورە ئەم دۆخە ترسناکەش تێدەپەڕێنین و هەموومان جەژنی سەرکەوتنی یەکجارەکیی ووڵاتێکی ئاوەدان و تەبا دەگێڕین ...

هیوا قەرەنی عەبدوڵڵا
سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین
بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا
4 / 7 / 2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە