.
03:02 PM - 01/07/2020
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی دواخرابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كه دوێنێ شه‌و 30ی 6ی 2020، هه‌ندێك په‌یج نوسراوێكی شێوێندراو و ته‌زویریان به‌ناوی وه‌زاره‌تمان بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به دواخستنی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: به‌هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین ئه‌و نووسراوه راست نییه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: كه داواكارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و خانه‌واده‌كانیان هه‌واڵ و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ت له كه‌ناڵه میدیاییه فه‌رمیه‌كانی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن كه بریتین له كه‌ناڵی ئاسمانی په‌روه‌رده‌یی و وێب سایتی وه‌زاره‌ت و چه‌ناڵی فه‌رمی وه‌زاره‌ت له ڤایبه‌ر و په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كه ناسێنراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووك.
ئاشكراشیكردووه كه "ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونته فه‌یكانه‌ش كه هه‌واڵی نادروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌رونی قوتابیان داده‌نێن له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ روبه‌روكردنه‌وه‌یان به دادگاكان".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە