کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و توركیا دەستپێدەكاتەوە

.

06:38 PM - 30/06/2020

گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و توركیا دەستپێدەكاتەوە
(عەتا ئەنوەر) سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا‌و نوسینگە گەشتیارییەكانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی شەو یەكەم گەشتی ئاسمانی ناچاری لەنێوان سلێمانی‌و ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت.
(عەتا ئەنوەر) لەمیانی بەشداریكردنی لە گەشتی هەواڵەكانی گەلی كوردستاندا ئاشكرایكرد، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە 14ی ئاداری 2020وە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیراون، بەڵام لە سبەی شەوەوە یەكەم گەشتی ناچاری لەنێوان سلێمانی‌و ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو كەسانەی كە خاوەنی پاسپۆرتی بیانی یان هەڵگری ئیقامەی توركیا‌و وڵاتانی ترن، سوودی دەستپێكردنەوەی ئەم گەشتەش ئەوەیە كە نرخی بلیتەكان زۆر هەرزانترە لەچاو شوێنەكانی تر‌و لەنێوان 700 بۆ 750 دۆلارە.
وتیشی، بەهۆی كۆرۆنا‌و داخستنی فڕۆكەخانەكانەوە، كەرتی گەشتوگوزار بەڕێژەی لەسەدا 100 زیانی بەركەوتووە‌و بەشی هەرە زۆری كۆمپانیا‌و نوسینگە گەشتیارییەكان داخراون‌و كارمەندەكانیان ڕەوانەی ماڵەوە كردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە