کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی دانوستانكار و حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە

.

02:12 PM - 30/06/2020

وەفدی دانوستانكار و حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە       

بۆ تاوتوێكردنی دەر ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغدا وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێگە ڤیدیۆ كۆنفرانس لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، تیشكی خستە سەر سەردانی هەفتەی رابردووی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و پێشنیارەكان بۆ  چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان .
هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا تەئكید كرایەوە كەهەرێمی كوردستان لە گفتوگۆكان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنێك كە ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
هەروەك ئاماژە بەوەكرا هەرێمی كوردستان داكۆكی و پێداگیریی لە مافە ڕەواكانی لە چوارچێوەی دەستووری عیراق دەكات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە