کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی پیرۆزبایی لەحزبی شیوعی دەكات

.

02:08 PM - 30/06/2020

یەكێتی پیرۆزبایی لەحزبی شیوعی دەكات                

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی و تەواوی كادر و ئەندامانی ئەو حزبە كردوە و ئاماژەی بەوەشكردووە پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان و پێشتریش لەگەڵ هاوڕێیانی حزبی شیوعی عیراق پەیوەندییەكی هاوخەباتانەی دێرینە، لەسەر دیدگەی پتەوی ئامانجە نیشتمانیی و نەتەوەیی و دیموكراتیەكان‌و وەك ڕێبازی فیكریش، لەسەر هاوئامانجی دادپەروەری كۆمەڵایەتی دامەزراوەو بەردەوامیش دەبێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاشیگەیاندووە لەم هەلومەرجە دژوارەی ژیان‌و گوزەرانی خەڵكی كوردستانیش، كە پێویستی بە یەكڕیزی و وەفدانە بەر ئەركە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان هەیە، یەكێتیی بانگەوازی حزبە تێكۆشەرەكەتان ‌و هەموو هێزە دەربەستەكانی گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان دەكات، پێكەوە تەگبیری هاوبەش بكەین بۆ چاككردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و چاكسازیی ڕاستەقینەو هەمەلایەتە، لەسەرجەم سێكتەرەكان بە ستێكتەری رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ئیتحادیش بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە نەخوازراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە