کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی لایڤێكی فەیسبووك رۆژنامەنووسێك لە دهۆك دەستگیركرا

.

08:13 PM - 28/06/2020

بەهۆی كردنەوەی راستەوخۆیەك لە فەیسبووك و بۆ گواستنەوەی ناڕەزایەتیی بەشێك لە سەوزە فرۆش  و میوە فرۆشە گەڕۆكەكانی دهۆك ڕۆژنامەنووس بلبل عبداللە دەستگیركرا ، دواتر بەهەوڵی هاوكارەكانی لەدەزگای میدیا بادینان ئازادكرا.
ڕۆژنامەنووس بلبل عبداللە، ڕۆژنامەنوسێکی زیرەک و بوێرە و ئێستە پێشکێشکاری بەرنامەی "ب زەڵالی"یە لە تەلەفزیونی بادینان و هەردوو رادیوی دهوک و زاخو، بلبل عبداللە چالاکوانێکی بواری سوشیال میدیایە و ناسراوە لە دهوک، زیاتر لە ۱۰ ساڵە کاری رۆژنامەنوسی ئەکات، سەرەتا وەک پەیامنێر لە تەلەفزیونی گەلی کوردستان- دهوک و دواتر لە سەتەلایتی بادینان سات بەردەوام بۆ وەک پەیامنێر و دواتر وەک ئامادەکاری ڕێپورتاژ و دوای ئەوە وەک پێشکێشکاری چەندین بەرنامەی سیاسی و کومەڵایەتی، ئێستاش وەک پێشکێشکاری بەرنامە بەردەوامە، چەندین جار دەزگیرکراوە لە لایەن ئاسایشی دهوک لەسەر کاری ڕۆژنامەنوسی

33 (1).jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە