کۆسرەت رەسوڵ
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
برام عه‌بدولره‌زاق:
له ساڵڕۆژی شه‌هیدكردنتدا نازانم چۆن وه‌سفی هه‌یبه‌ت و شكۆمه‌ندیت بكه‌م، دانیشتووم و بیر له هه‌ڵوێسته‌كانت و ئه‌و ساتانه ده‌كه‌مه‌وه كه زۆر خێرا رۆیشتن و بوونه یادگارى، بیر له‌و چركه‌ساتانه‌ى مناڵیمان ده‌كه‌مه‌وه، كه تۆی به ته‌مه‌ن له ئێمه گه‌وره‌تر هه‌میشه وه‌ك مامۆستا‌و رێنیشانده‌ر په‌روه‌رده‌ت ده‌كرین به بیرى كوردایه‌تى، له‌دواى نسكۆش من و شه‌هیدان (ئاراس، محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه، جه‌میل ره‌نجبه‌ر، حه‌مید كه‌ریم شانه، شه‌هید فوئاد ئه‌بوبه‌كر" ئه‌بوبه‌كر مه‌لا محه‌مه‌د"، به‌هرۆز قه‌شقه، شاخه‌وان، رێباز، محه‌مه‌د جه‌میل) له ماڵی ئێوه له هه‌ولێر دانیشتین و تۆ بووى داوات لێكردین بێینه ریزى كۆمه‌ڵه‌و ده‌ست بكه‌ینه‌وه به شۆڕش.
ئه‌رێ هاوڕێ بیرت ماوه، له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌وكاتانه‌ى ململانێ هه‌بوو له‌نێوان میانڕه‌وه واقیع بینه‌كان و تونده‌ڕه‌وه‌كاندا، تۆ هه‌میشه سه‌رمه‌شقی میانڕه‌وان بوویت و تێڕوانینى واقیعیت هه‌بوو بۆ ئاینده‌و به ئومێده‌وه هه‌موومانت جۆش ده‌دا ده‌ست بكه‌ینه‌وه به شۆڕش و ده‌گه‌ین به ئاواته‌كانمان.
باش ده‌زانم تۆ و كه‌ركووك دوانه‌یه‌كى له‌یه‌ك دانه‌بڕاو بوون، هه‌ر بۆیه‌ش نه‌وه‌ستایت و له داستانى رزگاركردنى كه‌ركووكدا خوێنى خۆت تێكه‌ڵی گڕی باباگوڕگوڕ كرد‌و به هه‌موومانت گوت شه‌هیدبوون له‌پێناو كه‌ركووك ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزى و شانازییه‌و ده‌بێ مرۆڤ بۆی تێبكۆشێ.
باش له‌بیرمه ئه‌وێ رۆژێ له كات و ساتى رزگاركردنى كه‌ركووكدا، له‌وكاته‌ى سه‌رپه‌رشتى كردنى هه‌ولێرمان به‌تۆ سپاردبوو، هاتیته كه‌ركووك و ئه‌وكاته‌ى هه‌واڵی شه‌هیدبوونى براكه‌ت بیست و داوام لێ‌كردیت بڕۆیته‌وه‌و له پرسه‌كه‌یدا به‌شداربیت، به‌په‌له ته‌نها یه‌ك رۆژ چوویت و ئۆقره‌ت نه‌گرت و گه‌ڕایته‌وه كه‌ركووك، تا دواجار له گوندى باجوان له پاڵ گڕی باباگوڕگوڕ خوێنی خۆت كرده قوربانى و گیانى خۆت پێشكه‌شی كه‌ركووك كرد.
هاوڕێم عه‌بدولڕه‌زاق:
ئه‌وێ رۆژێ له‌پێناو پاراستنى كه‌ركووك و رزگاركردنیدا خوێنى خۆت كرده قوربانى و ئێمه‌ت جێهێشت، ده‌مه‌وێ پێت بڵێم ئه‌مڕۆش دوژمنانمان چاویان له كه‌ركووكه‌و ده‌یانه‌وێ داگیری بكه‌نه‌وه، هه‌ر دوێنێ بوو شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان هێرشیان كرد‌و ویستیان خه‌ونى گڵاویان بێننه دی و كه‌ركووك داگیر بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه بۆ ئاسووده‌كردنى ویژدانى خۆمان و شادكردنى رۆحى تۆ و شه‌هیدان، له‌وێ بووین و به خوێنى چه‌ندان قاره‌مانى وه‌ك تۆ توانیمان ئه‌و خه‌ونه‌ى دوژمنان له گۆڕ بنێین و كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان به ئارامى له‌ژێر سێبه‌رى ئاڵاى كوردستان ژیان به‌سه‌ربه‌رن و ئێوه‌ش له گۆڕدا ئارام بن و ویژدانتان ئاسووده بێ و دڵنیابن ئا ئێمه مابین به خوێن به‌رگری له كه‌ركووك و بست به بستى خاكى پرۆزى كوردستان ده‌كه‌ین.
فیستق فرۆشى هاوخه‌باتم:
به‌ناوه نهێنییه‌كه‌ته‌وه پێت ده‌ڵێم وه‌ك چۆن به‌رنامه‌ت دانابوو، رێك ئاوا و زیاتریش دڵنیابه كه ئالان و تۆڵه‌و هه‌ڵمه‌ت و تارا به باشی له‌ژێر په‌روه‌رده‌ى دایكى دڵسۆز و تێكۆشه‌ریان گه‌وره بوونه‌و ئێمه‌ش وه‌كو مامێكى به وه‌فا هه‌میشه له خزمه‌تیان وه‌ستاوین و ئاماده‌ین بۆ خزمه‌تكردنى كه‌سوكارى سه‌رجه‌م شه‌هیدان.
٢٨/٣/٢٠١٥