ئارام قزلەری 17/9/2023

سەرکردەیەک هەمیشە لەناو خەڵک!!!!

ئارام قزلەری 

لە کاتێکدا شەڕێکی گەورە لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە ، سەردان و بەسەرکردنەوەکانی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی کاریگەری یەکی زۆر باش و ئەرێنی هەیە ، بە تایبەت چونە ناو خەڵک و سەردانی شەقامی سالم و سەردانی نەخۆشخانەی شارو دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و بەسەرکردنەوەی مامۆستایانی ئاینی و کلدانەکان و سەردانی سەرکردەو فەرماندەو تێکۆشەرە دێرین و بە ئەزمونەکان بەوانەشەوە کەساڵانێک چونە دەرەوەی یەکێتی و بونە بەرهەڵستکار !..لە ئێستادا یەکبون و تەبایی حزب و لایەنە سیاسی یەکان و یەک هەڵوێستی و یەک گوتاری خزمەتی دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان دەکات و پاراستنی ئارامی شارو وڵات لە پێشینەی کارەکانی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یە....
ئێمەش وەک هەمیشە هاوکارو پشتیوانی سیاسەت و هەنگاوەکانی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی دەبین...خوای گەورە هەرێمی کوردستان بەدوور بگرێ لە شەڕو کاولکاری و گرانی...

وتارەکانی نوسەر