كاركردن لە پرۆژەی دوو سایدكردنی ڕێگای گوندی ساڵح ئاغای گەرمیان لەچەند رۆژی داهاتودا دەست پێدەكات كە ڕێگایەكی سەرەكی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و رێگای بەستنەوەی كەلار و گەرمیانە بە خانەقین و ناوچەكانی دیالەوە.
تەواوكردنی رێگاكە كاریگەری دەبێت لەسەر بازرگانی و گەشتیاری و كەرتی كشتوكاڵی ناوچەكە چونكە گوندێكی زۆری كشتوكاڵی لەسەرە بەتایبەت گوندەكانی ناحیەی قۆرەتوو.
دەستپێكردنەوەی كاركردن لەپرۆژەكەدا دوای ئەوە دیت ماوەی ساڵێكە كاركردن لەپرۆژەكە ڕاگیرابوو.