پێش كۆبوونەوەی سیاسەتی دراوی یەدەگی فیدراڵی كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت ،دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جەختدەكاتەوە لەوەی دەبێت ڕێژەی سوود لە ئەمریكا كەمترین ئاستی جیهان بێت.
دۆناڵد ترەمپ كاتێك پرسیاری ئەوەی لێكرا كە ئایا پێشبینی دەكات بانكی ناوەندی فیدراڵی ئەمریكا ڕێژەی سوود بەرز بكاتەوە، ڕاگەیاند ،هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە نییە، بەڵام دەبێت ڕێژەی سوود لە وڵاتەكەیدا نزمترین بێت لە جیهاندا، بەبێ گوێدانە ئەوەی كە داتاكانی بانكی ناوەندی سەبارەت بە هەڵاوسان و ئابووری ئاماژە بە چی دەكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە،بەهۆی بەردەوامی هەڵاوسانەوە ، جەماوەری ترەمپ دابەزیوە ، سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت ئەو ڕێژەی سوودەی كە لەلایەن بانكی فیدراڵیەوە دانراوە، سوودی بۆ وڵاتانی تر هەبووە لەسەر حیسابی ئەمریكا.