بەهۆی دزەكردنی ئامۆنیا لە كارگەی پەینی كیمیایی باشوور دوو كەس گیانیان لەدەستدا

عیراق 10:29 AM - 2026/09/14

بەهۆی دزەكردنی غازی ئامۆنیا لە كارگەی پەینی كیمیایی لەباشووری لە ناوچەی خۆر زوبێری پارێزگای بەسرە، دوو كارمەندی كارگەكە گیانیانلەدەستدا و 114  كەسی تریش تووشی تەنگەنەفەسی بوون. 

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماری كۆتایی بۆ رووداوی دزەكردنی غازی  ئامۆنیا لە كارگەیەكی پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی رووداوەكەوە دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 114 بریندار تۆماركراون ، بە وتەی سەیف بەدر سەرجەم حاڵەتەكان چارەسەر كراون و خزمەتگوزاریی پزیشكی پێویستیان بۆ دابینكراوە، هاوكات چاودێری بارودۆخی بریندارەكان كراوە لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی وەزیری تەندروستی ، 
ڕوونیشیكردەوە، تا ئێستاش 21 بریندار لە نەخۆشخانە ماونەتەوە وە  تەندروستی یەكێكیان ناجێگیرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو