قوباد تاڵەبانی : پێشوازی دەكەین لەوەی چین بەشدارییەكی كاریگەرتری هەبێت لە گەشەپێدانی كوردستان

کوردستان 03:49 PM - 2026/09/01

قوباد تاڵەبانی پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاو كردووەتەوەو نوسیویەتی: لەگەڵ بەڕێز لیۆ جون، كونسوڵی گشتیی چین گفتوگۆمان كرد لەبارەی پرۆسەی گەشەپێدانی كوردستان. 
قوباد تاڵەبانی وتیشی ، پێشوازی دەكەین لەوەی چین بەشدارییەكی كاریگەرتری هەبێت لە گەشەپێدانی كوردستان. 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ، بە پێزانینەوە لە هەوڵەكانی حكومەتی چین و كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دەڕوانین بۆ كارئاسانیكردن بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی هەرێم لە زانكۆكانی ئەو وڵاتەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو