وەفدێکی خانەقین دەچێتە بەغداد

کوردستان 11:31 AM - 2026/09/01

 ئەمڕۆ وەفدێكی سنووری خانەقین دەچێتە بەغداد، ئەو وەفدە داواكاری و كێشەكانی سنوورەكە لە یاداشتێكدا پێشكەشی سەرۆك كۆماری عیراق و لێپرسراوانی باڵا دەكات.
كاروان یاروەیس،  لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە گەلی كوردستانی رایگەیاند، ئەمرۆ وەفدی نوێنەرانی خانەقین، جەلەولا، سەعدیە، مەندەلی، قەرەتەپە و جەبارە لەبەغداد لەگەڵ نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار و هادی عامری و وەزیری دادی عیراق كۆدەبنەوە. وتیشی، وەفدەكە نوێنەرانی كورد، عەرەب، توركمان، سەرجەم چین و توێژەكان و لایەنە سیاسیەكان و گەنجان و چالاكوانانی لەخۆدەگرێت.
كاروان یاروەیس راشیگەیاند، لەو سەردانەدا داواكارییەكان، كێشەكانی خانەقین و ناوچەی خانەقین لەیاداشتێكی 12 خاڵیدا لەلایەن ئەو وەفدەوە دەخرێتەروو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو