لقی گەرمیانی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان كارەكانی راگرت

کوردستان 02:45 PM - 2026/09/01

لقی گەرمیانی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان كارەكانی راگرت و داوای ئازادكردنی سەرۆكی لقەكە دەكات كە بەهۆی سكاڵای چەند شۆفێریكەوە دەستگیركراوە.
ئازاد محەمەد جێگری سەرۆكی لقی گەرمیانی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێمە هەوڵمانداوە یاسا سەروەر بیت بۆ پێدانی ماف بە سەرجەم شۆفیرانی هیڵەكانی دەرەوە، ژمارەیەك شۆفیر سكاڵایان تۆماركردووە و بەهۆییەوە سەرۆكی لقی گەرمیانی سەندیكاكانی كریكارانی كوردستان  دەستگیركراوە و بەبریاری دادوەر راگیراوە. وتیشی، ئیمە كارەكانمان رادەگرین و مامەڵەكان بەرێناكەین 
لای خۆییەوە، عەقید سۆران حەمە غەریب وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان بەگەلی كوردستانی راگەیاند، دەستگیركردنی عەدنان محەمەد، سەرۆكی لقی گەرمیانی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان پەیوەندی بەسكاڵایەكی تایبەت بە سەندیكای كرێكارانەوە هەیە. راشیگەیاند، بەپێی مادەی 329 لە یاسای سزادانی عیراقی سەرۆكی لقی گەرمیانی سەندیكای كرێكاران دەستگیركراوە و سبەینێ دەچێتە بەردەم دادوەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو